په‌رله‌مانتارێكى هۆڵه‌ندى: پشتگيرى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ين
داوا له حزبه‌كه‌م ده‌كه‌م پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارى هۆڵه‌ندى هارى ڤان بۆمبێل تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، داوا له حزبه‌كه‌م ده‌كه‌م پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و ئه‌گه‌ر هه‌رێم دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆى دامه‌زراند ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ درووست بكات و ئێمه‌ش و يه‌كێتى ئه‌وروپاش پشتگيرى ده‌كه‌ين
هارى ڤان بۆمبێل گوتى: ده‌توانيين به سێ رێگه هاوكاريتان بكه‌ين، يه‌كه‌ميان له رووى مرۆييه‌وه به‌و پێيه‌ى به هه‌زاران ئاواره له مووسڵه‌وه روويان له هه‌رێم كردووه و له سوورياشه‌وه په‌نابه‌ران هاتوون و هه‌رێمى كوردستان فشارى زۆرى له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ده‌كرێت رێكخراوه مرۆييه‌كان ره‌وانه‌ى كه‌مپه‌كان بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى زۆرتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
خاڵێكى ديكه‌ش ئه‌وه‌يه پێويسته له رووى سه‌ربازييه‌وه هاوكارى پێشمه‌رگه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا بين له‌وه‌ى پێشمه‌رگه مه‌شقيان پێ ده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، خاڵى سێيه‌ميش ئه‌وه‌يه پێويسته دڵنيا بين كه داعش كۆتايى پێ دێت نه‌ك ته‌نيا له رووى سه‌ربازييه‌وه، به‌ڵكو له رووى ئايدۆلۆژييه‌وه پێويسته كۆتايى پێ بهێنرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له هۆڵه‌ندا كارم بۆ ئه‌وه كرد، كه‌يسى جينۆسايدى ئێزدييه‌كان له رووى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه دانى پێدا بنرێت و كهيسهكهم ره‌وانه‌ى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى كردووه و كه‌يسه‌كه لێكۆڵينه‌وه‌ى له باره‌وه ده‌كرێت تاكو دانى پێدا بنرێت.
هارى ڤان بۆمبێل گوتيشى: ئه‌مڕۆش باس له قۆناغى دواى داعش ده‌كه‌ين، بۆيه زۆر گرنگه باسى پێكه‌وه ژيان و لێبورده‌يى بكه‌ين. چونكه پاش ماوه‌يه‌كى ديكه داعش له‌م ناوچه‌يه نامێنێت. بۆيه پێويسته هه‌ستى پێكه‌وه ژيان و لێبورده‌يى درووست بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان، هارى ڤان بۆمبێل گوتى: زۆر گرنگه ناوچه‌كه كراوه‌يه و لێبورده‌يى زياتره و فره ئاينى و فره كلتوورى هه‌يه و كه‌مايه‌تى ديكه هه‌يه كه هه‌زاران ساڵ لێره پێكه‌وه ژياوون و ده‌بێت رێگه‌يه‌ك بدۆزينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه به ئاشتيى بژين.
گوتيشى: هه‌ندێك كێشه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه و ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و ده‌ستوورى عێراقى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌يه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ره‌نگه كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى بڕوات.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته بزانين ئه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاتانه چه‌ندين ساڵه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين، بۆيه پێويسته رێگه‌يه‌ك بدۆزينه‌وه ئه‌م پێكهاتانه هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه به ئاشتى له ناوچه‌كه و به سه‌قامگيرى بژين.
سه‌باره‌ت به پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و دانپێدانانى هۆڵه‌ندا به ده‌وڵه‌تى كوردستان ناوبراو گوتى: ئه‌مه بابه‌تێكه پێويسته له كوردستان باسى لێوه بكرێت و ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌يه دامه‌زراوه‌كانى ديموكراسيى بن و فرهلايهنى هه‌بێت و سيستمى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ و راگه‌ياندن ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌ن بێت، ئه‌گه‌ر تۆ دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت ده‌توانيت كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ دامهزرێنيت و ئه‌و كاتيش يه‌كێتى ئه‌وروپاش پشتگيريت لێ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان و وڵاته‌كه‌ى، گوتى: ناتوانم به ته‌نيا ئه‌وه بڵێم و ئێمه ته‌نيا يه‌ك وڵاتين و 17 پارت له په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا هه‌ن و من داوا له پارته‌كه‌م ده‌كه‌م پشتگيرى بكات. چونكه پێم وايه سه‌ربه‌خۆيى كوردستان گرنگه بۆ داهاتووى خه‌ڵكى ناوچه‌كه.
له باره‌ى نه‌ناردنى چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه له لايه‌ن هۆڵه‌نداوه، گوتى: ئه‌وه راسته چونكه هۆڵه‌ندا زۆر تونده له‌وه‌ى چه‌ك بنێرن بۆ وڵاتێكى ديكه و ئێمه پێمان وايه كه بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌كى زياتر كارێكى باش نييه و به‌ڵام له كۆتاييدا ده‌بێت ئه‌وه بزانيين كه هه‌ولێر و به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هۆڵه‌ندى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌يوه‌ندى هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان ده‌زانن كێشه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌وان به‌دواى چاره‌سه‌رى سياسى كێشه‌كانيان بگه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو دنيا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و ئێمه دانمان ناوه به هه‌رێمى كوردستاندا و 5 ساڵ پێش ئێستا ئێمه كونسوڵخانه‌مان له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌بوون و ده‌ستوور پێشێل كرا و بودجه‌ى له سه‌دا 17 نه‌نێردرا، ئه‌وا ده‌كرێت كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى بڕوات، هه‌رچه‌ند له ئێستادا سه‌ربه‌خۆيى كه‌مێك دووره.