دلاوه‌ر ئاژگه‌يى: يه‌كێتى ئه‌وروپا 28 مليۆن يۆرۆ ده‌داته هه‌رێمى كوردستان
له دواى كاره‌ساتى شنگاله‌وه له هه‌وڵداين دۆسيه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان به جينۆسايد بناسرێت.
K24 – برۆكسل:
دلاوه‌ر ئاژگه‌يى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له برۆكسل رايگه‌ياند، ئێمه وه‌ك لايه‌نى حكومه‌تى هه‌رێم له دواى كاره‌ساتى شنگاله‌وه له هه‌وڵداين دۆسيه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان به جينۆسايد بناسرێت.
گوتيشى: يه‌كێتى ئه‌وروپا وڵاتانى يه‌كێتيه‌كه‌ى سه‌رپشك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بكه‌ن و هاوكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مساڵ له كۆى 50 مليۆن يۆرۆ كه ته‌رخانكراوه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، 28 مليۆن يۆرۆى ده‌درێته هه‌رێمى كوردستان.