سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: پێويسته لايه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان
هاتنى ترامپ نه‌خشه‌ى سياسى ده‌گۆڕێت كه‌س ناتوانێت پێمان بڵێت چى رووده‌دات.
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، پێويسته كێشه ناوخۆييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و مه‌ترسى هه‌يه و هاتنى ترامپ نه‌خشه‌ى سياسى ده‌گۆڕێت و پێويسته لايه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان و به‌غدا زامن بكرێت و كار بۆ سه‌ربه‌خۆيى بكرێت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، گوتى: كورد به‌و لێبوردهييهى هه‌يه‌تى ده‌توانێت ببێته ره‌مزى لێبوردنى جيهانى به‌رامبه‌ر به توندڕه‌وى.
گوتى: بۆ ئه‌و لێبوردهييهى له مێژووماندا هه‌يه بۆ له‌گه‌ڵ يه‌كدى له ئێستادا نيمانه. ئه‌و ره‌وشه‌ى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهان هه‌يه جێى مه‌ترسييه و بۆ خۆپاراستن له‌و مهترسييانه پێويست ده‌كات لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى خاڵه هاوبه‌شه‌كان كارى پێكهوهيى بكه‌ن.
گوتيشى: له دواى هاتنى ترامپه‌وه كه‌س نازانێت چى رووده‌دات و كاريگه‌رييه‌كانى له ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتوون و بۆيه ده‌بێت ئێمه‌ش خۆمانى بۆ ئاماده بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: ميديا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان رۆڵێكى سلبييان گێڕاوه له گه‌وره‌كردنى قه‌يران و كێشه‌كان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ى ميديا ده‌يكات، سياسه‌تى حزبه‌كان ده‌كاته پاشكۆى خۆى و كاره‌كته‌ره‌كانى ده‌ركه‌وتوو له ميديا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى دهينوێنێت مه‌به‌ستى زۆرتر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لايكه، بۆيه پێويسته به هه‌ستيارييه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ين و له ئاستى بهرپرسيارێتيدا قسه بكه‌ين.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا روونيشيكرده‌وه، كورد ململانێيه‌كى دێرينى هه‌يه و كێشه‌كانى ئێستا به‌شێكيان ده‌رهاويشته‌ى ئه‌و ململانێ ناوخۆييهيه.
سه‌باره‌ت به سروه عه‌بدولواحيد، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتى: ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌رپرسێكى پارتيم بينيوه له كۆنفرانسى لێبورده‌يى و پێم وتوون، هه‌ر سه‌رنجێك له‌سه‌ر قسه‌كانى سروه عه‌بدولواحيد هه‌بێت، ئه‌م بهرخوردهى به‌رامبه‌ر قسه‌كانى سروه هه‌يه، پێويستى به‌وه نه‌ده‌كرد و ده‌كرا له رێگه‌ى ديكه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت و نه‌كرێته پرسێكى كۆمه‌ڵايه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتى: لێبورده‌يى لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌شى به‌رامبه‌ر كردين، به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى وه‌ڵامى بده‌ينه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، عێراقى دواى رووخانى سه‌دام (2003) بووه‌ته عێراقێكى كراوه له‌به‌رده‌م ململانێكاندان. ئه‌م ململانێيه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر لايه‌نێك ده‌يه‌وێت رووكارى عێراق بنه‌خشێنێت.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا، كورد هه‌ڵه‌يه‌كى كردووه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه نه‌جه‌فى چۆڵكردووه، چونكه نه‌جه‌ف مهرجهعييهتێكى عێراقييه و پێشتريش به مالكيم وتووه، ئێمه سه‌دا سه‌د مهرجهعيهتمان له‌گه‌ڵه چونكه مه‌رجه‌عيه‌ت تائيفى نييه. پێويسته ئێمه به‌غدا زامن بكه‌ين پێش ئه‌وه‌ى ببينه ده‌وڵه‌ت چونكه ميله‌ته‌كه‌مان له شه‌ڕێكى درێژخايه‌ن ده‌پارێزين.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ لاى لايه‌نه‌كان سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتى: گلهييم له‌وه هه‌يه ئه‌و پرۆسه‌يه به خاوى تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ر گۆڕان و پارتى جياوازييهكانيان لێره چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا؛ كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌غداش ده‌بێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، چۆن بارزانى و نه‌وشيروان مسته‌فا له سه‌رده‌مى راپه‌ڕين به دواوه توانيان كارى زۆر بكه‌ن و ده‌ستكه‌وتى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن، ئێستاش ده‌توانن كارى گه‌وره بكه‌ن و ده‌بێت عه‌قڵى ئيقصاكردن واز لێبهێنين و هه‌ريه‌ك له بارزانى و نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌توانن رۆڵى گه‌وره بگێڕن و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كوردانى رۆژئاواش بكه‌ن و ئه‌م وه‌زعه ته‌حه‌موولى خاوه خاو ناكات و پێويسته په‌له بكه‌ن و كات له بهرژهوهنديماندا نييه.