ئێرنى ئۆدينۆ: شه‌ڕى كورد به‌رگرييه له ته‌واوى مرۆڤايه‌تى
زۆر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و واشنتن هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵى ئه‌مه‌ريكى خانه‌نشين، ئێرنى ئۆدينۆ، رايگه‌ياند، له حوزه‌يرانى 2014ه‌وه كورده‌كان ته‌واوى هه‌واڵه‌كانى جيهانيان داپۆشيوه و جه‌نگى كورده‌كان به‌رگرييه له ته‌واوى مرۆڤايه‌تى و ئێستا توانيويانه سه‌ربكه‌ون و خاكه‌كه‌يان له داعش پاك بكه‌نه‌وه و له ته‌ك پاراستنى كوردستان زياتر له دوو مليۆن ئاواره‌ش بپارێزن و ئێستا ئه‌مريكاييه‌كان زانيارييان له‌سه‌ر كورد هه‌يه و زۆر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و واشنتن هه‌يه.
ئێرنى ئۆدينۆ، گوتيشى: پێم وايه له 1962 كاتێك مه‌لا مسته‌فا بارزانى له شه‌ڕدا بوو، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه بيانييه‌كان قسه‌ى ده‌كرد، له سه‌روبه‌ندى شۆڕشدا بوو، هه‌روه‌ها له تاوتوێكردنى مافى ئۆتۆنۆمى بوو بۆ كورد توانى له رێگه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌وه په‌يامى خۆى بگه‌يه‌نێته ئه‌مريكا و وڵاتانى جيهان و ئه‌و باسى له سه‌ده‌ى سێزده و سه‌عدى شيرازى كرد، كه ئه‌و لايه‌نانه‌ى خاڵى هاوبهشيان هه‌يه ده‌توانن هاوكارى يه‌كدى بكه‌ن و ئه‌وه‌ش نموونهيهكى سه‌ركه‌وتووه و ده‌كرێت چاوى لێبكرێت و ده‌كرێت كورد ئێستاش سوودى لێ ببينێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له وتارێكمدا باسى ئه‌وه‌م كردووه جيهان ناتوانێت داعش له ناو به‌رێت ئه‌گه‌ر كورد به‌شدار نه‌بێت و شه‌ڕى داعش نه‌كات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و بيركردنه‌وه‌يه‌ى داعش هه‌يه كاتى زۆرترى ده‌وێت بۆ تێكشكاندنى و ميانڕه‌وى سه‌رده‌كه‌وێت و كوردى موسڵمان ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت و ئه‌مه به ئه‌مريكا و ئه‌وروپا ناكرێت و ته‌نيا به كورد ده‌كرێت چونكه كورد گه‌لێكى موسڵمانى ئاشتيخواز و ميانڕهون.
ئێرنى ئۆدينۆ، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت گه‌شه به ديموكراسى بكرێت و كوردستانيش ئه‌و ژينگهيهيه كه ده‌بێت پشتيوانى لێبكرێت و هانى بنه‌ماكانى ديموكراسى له كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى ئه‌وروپا و خۆرئاوايه.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستانيش ئێرنى ئۆدينۆ، گوتى: پێم وايه له‌و كاته‌ى سايكس پيكۆ له 1916 چه‌سپاوه و به‌غدا له‌و كاته‌وه به ته‌واوى نوێنه‌رايه‌تى نه‌كراوه و ئه‌مڕۆ كوردستان نموونه‌ى هه‌ره باشه بۆ داكۆكيكردن له ديموكراسى و ئه‌وه نموونه‌يه‌كه هه‌موو رۆژئاواييه‌كان هيواى بۆ ده‌خوازن له عێراقدا دووباره بكرێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئێمه باس له بهرژهوهندييهكان بكه‌ين ده‌بينين ئه‌مريكا و كوردستان خاڵى هاوبه‌شى زۆريان هه‌يه و ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى پشتتێكردنى 1975ى ئه‌مريكا له كورد زۆر دوور و لاوازه و ده‌بێت بنه‌ماكانى ديموكراسى گهشهيان پێبكرێت و له‌وه‌ته‌ى هێزى ئه‌مريكا كشاوه‌ته‌وه، ئێران وه‌ك هێزێكى خۆسه‌پێن و به‌هێز له ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مريكاييه‌كانيش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌نگى هێز بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وه‌ش به هێزى كوردستان ده‌بێته هاريكار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و هاوسه‌نگييه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئيداره‌ى ترامپ ده‌خوازێت بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى ههميشهيى له هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێز بگه‌ڕێته‌وه و له ئه‌ڵمانياش ئه‌وه‌مان كردووه و پێم باشه ئه‌وه بكرێت.
ئێرنى ئۆدينۆ، سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا، نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان جێى سه‌رنجه و بووه‌ته هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى كورد و توركيا و تێناگه‌م چۆن ئيداره‌ى ترامپ ئه‌و كاره ناكات و روو له‌وه ناكات كه سوود له وزه و نه‌وتى كوردستان وه‌ربگرێت و وزه‌ى كوردستان ده‌توانێت بازارى ئه‌وروپا ببوژێنێته‌وه و به دڵنياييه‌وه ئه‌وانيش ئه‌وه‌يان ده‌وێت. كه‌واته به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى گرنگ له نێوان كوردستان و ئه‌مريكا هه‌يه.