سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌يه‌كى ئه‌مريكى: ئيداره‌ى ترامپ له تێكۆشانى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆيى تێده‌گات
به‌داخه‌وه ئيداره‌ى ئۆباما وه‌ك پێويست ئاوڕى له كورد نه‌دايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سارا ستێرن، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى راستى بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه ئيداره‌ى ئۆباما وه‌ك پێويست ئاوڕى له كورد نه‌دايه‌وه و له‌و بڕوايه‌دام ئيداره‌ى نوێ له تێكۆشانى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆيى تێده‌گات و پشتيوانى ده‌بێت.
سارا ستێرن، گوتى: پێم وايه په‌يوه‌ندييه‌كان له كۆتاييدا له نێوان ئيداره‌ى ئه‌مريكا و كوردستان زياتر باشتر ده‌بن. هه‌ست ده‌كه‌م كه له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا به‌داخه‌وه سه‌رۆك ئۆباما و ئيداره‌كه‌ى ئه‌و هاوڕێ جه‌ربه‌زه و ئازيزانه‌ى كه پێويست بوو زياتر هاوكاريان بكات له به‌رامبه‌ر چه‌ندين دوژمنى هاوبه‌ش له ياد كردبوو.
گوتيشى: ئێستا ئه‌و كاته‌يه كه به‌ڕێوبه‌رێكى نوێ ئيداره‌ى ئه‌مريكا ده‌كات، ده‌ست به‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى كورد بكات.
روونيشيكرده‌وه، ئيداره‌ى ترامپ ئه‌و به‌ها و قوربانيدانه‌ى خه‌ڵكى ئازاى كوردستان به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و له هه‌وڵ و تێكۆشانيان بۆ وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ تێده‌گات و زۆر ئاره‌زوو ده‌كات رێز له قوربانيدانى چه‌ندين سه‌ده‌ى كورد بگرێت.
گوتيشى: پێم وايه ئيداره‌ى ترامپ زۆر قوربانيدانى گه‌لى كورد به نرخ ده‌خه‌مڵێنێت و هاوكاتيش له‌وه تێده‌گات كورده‌كان موسڵمانى عه‌لمانى و تێگه‌يشتوو و مۆدێرنن و له سه‌ربه‌خۆييدا پشتيوانيان ده‌كات.
سارا ستێرن ئه‌وه‌شى گوت: راسته تا ئێستا ترامپ له باره‌ى كورده‌وه به روونى به‌رنامه‌ى خۆى رانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن ده‌زانيين ئاسان نييه به پشت به‌ستن به هه‌ندێك باسكردن له باره‌ى كورده‌وه نازانين سياسه‌ته‌كان به روونى چى ده‌بن، به‌ڵام خوازيارم كه جۆن بۆڵتن وه‌ك باڵيۆزى ئه‌مريكا كه باڵيۆزى ئه‌مريكاش بووه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكى كاراى ده‌بێت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و خه‌ڵكى له‌و جۆره ده‌توانن راوێژكارێكى باشى دۆناڵد ترامپ بكه‌ن.