دوای داعش لەگەڵ گوڵەكانی ژیانێكی نوێ دەست پێدەكەنەوە
یەکەم نەمامگە لە گەرەکێکی ئازادکراوی شاری مووسڵ لە لایەن ھاووڵاتییەکەوە کرایەوە
K24 - مووسڵ
بە دووری 2 کیلۆمەتر لە ناوچەی شەڕەوە، ھاووڵاتییەکی شاری مووسڵ دوای ئازادکردنەوەی گەڕەکەکەیان دووبارە ژیانیێکی نوێی لەگەڵ نەمام و گوڵەکانی دەستپێکردەوەو دەڵێت: "لەکاتی حکومڕانی داعش لە مووسڵ نەیتوانیوە بە ئارەزووی خۆی بچێتە نەمامگەکەیی و خزمەتی گوڵەکانی بکات. ئێستا دوای چەند رۆژێک لە ئازادکردنەوەی گەڕەکەکەیان دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ شوێنەکەی خۆی و ژیانێکی نوێی لەگەڵ گوڵ و نەمامەکانی دەستپێکردووەتەوە.
ئەو باخەوانە بە كودستان24 گوت: "خەڵك كە گوڵ دەبینن واتا ژیان منیش ھەوڵدەدەم بەپێی توانا ئەوەی داعش تێكیداوە لە باخەكەم چاكی بكەمەوە، بەھاوكاری دۆستانی سرووشت ئەو رووەكانەی بەھۆی شەڕەوە لەناوچوون دەیانڕوێنینەوە".