ڤیدیۆ: كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی خه‌ڵات كرا
خه‌ڵاته‌كه ناوی پێگاسۆی زێڕینه‌و خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌یه (رێكخراوی كۆڕبه‌ندی ماندێلا) له ناو فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی هه‌رێمى تۆسكاناى وڵاتى ئیتاڵیایدا هه‌ر ساڵه‌ی به كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌به‌خشێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌رێمی تۆسكانای ئیتالیا خه‌ڵاتی (پێگاسۆی زێڕین) ی پێبه‌خشرا.
له رێوره‌سمێكدا كه ئێواره‌ی سێ شه‌ممه له هه‌رێمی (تۆسكانا) ی ئیتالیا سازكرا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی (پێگاسۆی زێڕینی پێبهخشراووه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا( ئێنریكۆ رۆسی) سه‌رۆكى هه‌رێمى تۆسكانای ئیتالیا له به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مه‌به‌ستی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسكرد و پاشان خه‌ڵاته‌كه‌ی به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌خشی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سكرتێری رۆژنامه‌وانی (كوسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) بۆ كوردستان24 ناردووه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه " هۆكاری به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به ناوبراو له به‌رامبه‌ر به‌شداری كارا و راسته‌وخۆیه‌تی له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به تیرۆر و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتى و دیموكراسی و مافی مرۆڤ".
هه‌روه‌ها له‌و بۆنه‌یه‌دا فیلمێكی دۆكیۆمێنته‌ری له‌باره‌ی ژیان و خه‌باتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی نمایشكرا و له نێو چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بوواندا خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
دواتر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانای ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و له‌و دیداره‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی باسێكی لەبارەی مێژووی كورد و خەباتی گه‌لی كورده‌وه باسكردووه و گوتوویه‌تی" مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە گەلی كورد گەلێكی ئازادیخوازەو هەمیشە شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانو بەرقەراربوونی ئاشتی كردووە".
خه‌ڵاتى (پێگاسۆی زێڕین) كه خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌یه (رێكخراوی كۆڕبه‌ندی ماندێلا) له ناو فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی هه‌رێمى تۆسكاناى وڵاتى ئیتاڵیایدا هه‌ر ساڵه‌ی ده‌درێت به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پارێزگارى و پاڵپشتى مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ ( كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته دیاریكرابوو.
فێستیڤاڵه‌كه له ساڵی 1997 وه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت،چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری و كلتووری تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و قوتابیانی هه‌رێمی تۆسكانای ئیتالیا له‌و چالاكییانه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.