چەكدارێكی داعش بە خێزانەوە خۆی رادەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات دەكات
لەبەر ئەم ھۆكارە بڕیاری داوە خۆی رادەست بكات
K24 - ھەولێر
میدیاكانی نزیك لە پارتی یەكێتی دیموكرات ـ پەیەدە رایانگهیاند چەكدارێكی داعش به خێزانەكەیهوه خۆی رادەستی شەڕڤانانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات كرد.
ئەو چەكدارەی داعش لهمبارهوه دەڵێ: "لەبەر رەفتار نەشیاوەكان و دڕندەیی چەكدارانی داعش بڕیارمدا به ئەندامانی خێزانەکەمهوه خۆمان رادەستی شەڕڤانان بکەین".
چەكدارەكهی داعش ناوی ئەبو فەھد شامیە و خهڵكی گوندی سەفاخیریانی سەر بە رەققەیه، دوای ئەوەی ھێزەكانی سووریای دیموكرات گوندەكەیان رزگار كرد، به ئەندامانی خێزانەكەیهوه خۆی رادەستی شەڕڤانان كرد.
.gif)