كه‌مال كه‌ركووكى: خاكى كوردستان جێى حه‌شدى تێدا نابێته‌وه
كاره‌سات تووشى خۆيان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكى، به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، رايگه‌ياند، حه‌شدى شه‌عبى له سه‌ر خاكى كوردستان جێى نابێته‌وه و كاره‌سات تووشى خۆيان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
كه‌مال كه‌ركووكى روونيكرده‌وه، له سنوورى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر خاكى كوردستان ئێمه پێويستمان به حه‌شد نييه و ئه‌وه ئه‌ركى ئێمه‌يه كه خاكى خۆمان بپارێزين و خه‌ڵكى كوردستان خۆيان تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه به‌رگرى له پيرۆزييه‌كانيان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و شوێنانه‌ى خاكى كوردستانن، پێشمه‌رگه سه‌لماندوويه‌تى كه ده‌توانێت بيانپارێزێت و هه‌موو دانيشتوانه‌كانيشى بپارێزێت.