لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى شنگالى يه‌كێتى: پێويسته په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له شنگال نه‌مێنن
دڵخۆشكه‌ر ئه‌وه‌يه تا ئێستا كاره‌ساتى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 15ى شنگالى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، جه‌ميل خدر، رايگه‌ياند، پێويسته په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له شنگال نه‌مێنن و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه و له خه‌ڵكى شنگالن گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ته‌وه‌رێكى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 تايبه‌ت بوو به پرسى شنگال، جه‌ميل خدر، له باره‌ى ره‌وشى شنگاله‌وه گوتى: ره‌وشى شنگال ئاڵۆزه و دڵخۆشكه‌ر ئه‌وه‌يه تا ئێستا كاره‌ساتى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌ميل خدر، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته كێشه‌كان به ئاشتى و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێت خوێنى كورد به ده‌ستى كورد بڕژێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا له شنگال ئه‌جێنداى ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌رى تێدايه.