به‌فر ژیان له‌م شاره كوردییه راده‌وه‌ستێنێت
رێگه‌ی 62 گوند و 115 كێڵگه داخراون
K24 – هه‌ولێر
ماوه‌ی دوو رۆژه به‌فرێكی زۆر ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژیان له زۆرێك له شار و گونده شاخاوییه‌كانی باكووری كوردستان و ناوچه سنورییه‌كانی نێوان باكوور و باشوور وه‌ستاوه.
له شارۆچكه‌ی گه‌وره، رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌و شه‌مزینان و هه‌روه‌ها رێگه‌ی به‌ره‌و چه‌لێ بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر داخراون.
رێگه‌كانی دیكه‌ی گه‌ڤه‌ر به‌ره‌و شاری وان و هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی سنووری به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئه‌سته‌م كراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی داخستنی له ئارادایه و هۆشداریشی دراوه‌ته شۆفێران.
به گشتی رێگه‌ی 62 گوند و 115 كێڵگه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر داخراون و هاتوچۆی ئه‌م ناوچه‌یه به ته‌واوه‌تی راوه‌ستاوه.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌پوڵێكی به‌فر و باران روو له كوردستان به هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌وه كرد و به‌هۆیه‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆر باریوه و هه‌ر شه‌وی رابردوو رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران داخرا و قایمقامی مێرگه‌سۆریش له رێگه‌ی كوردستان24 داوا له هاووڵاتییان كرد گه‌شته‌كانییان رابگرن و هاتووچۆ نه‌كه‌ن.