زه‌ڵمای خه‌لیلزاد: زۆر وڵات وه‌ك كوردستان خاڵی به‌هێزیان نه‌بوو كه بوون به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
خه‌لیلزاد: پێویسته پێویسته پرسه لاوه‌كییه‌كان به لاوه بنێن و فۆكس بخه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ئه‌ندامی بۆردی باڵای زانكۆی ئه‌ه‌مریكی كوردستان- دهۆك له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان-دهۆك كه له ژێر ناونیشانی "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاسته‌نگه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان پێشكه‌شیكرد،به گرنگییه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باسكرد و رایگه‌یاند: پێویسته پرسه لاوه‌كییه‌كان به لاوه بنێن و فۆكس بخه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
خه‌لیلزاد كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سیاسی و دبلۆماسی ئه‌مریكییه و ئه‌گه‌ری زۆره له ئیداره‌ی نوێی سه‌رۆك تره‌مپ دا پۆستێكی گرنگ و باڵا وه‌ربگرێت،له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه كرد كه كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت و داوایكرد كورد به جددی هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بهاوێژێت.
هه‌روه‌ها خه‌لیلزاد گووتی" خواستێكی زۆرم هه‌یه بۆ ئه‌و پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كورد شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت،به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه زۆربه‌ی كورده‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و نزای بۆ ده‌كه‌ن.
خه‌لیلزاد ئه‌وه‌شی گووت" ئایا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كورده‌كان هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بهاوێژن و ئه‌و بڕیاره مه‌زنه بده‌ن كه كاریگه‌ری له سه‌ر عێراق و جیهانیش هه‌یه، ده‌زانم پێویسته له رووی هزرییه‌وه كه هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بدرێت و ئه‌و ئاماده‌گییه هه‌بێتبه‌ڵام پێویستیشه له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتن هه‌بێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت كه كه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی درووست ده‌بێت".
خه‌لیلزاد له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زۆر وڵات ئه‌و فاكته‌ر و خاڵانه‌ی ئێستا هه‌رێم هه‌یه‌تی نه‌یانبووه و سه‌ربه‌خۆش بوون،بۆیه پێویسته بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه و ئاسته‌نگه‌كانیش ببینن و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خه‌لیلزاد داوایكرد ئه‌و پرسه به گرنگییه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و بابه‌ته لاوه‌كییه‌كان به‌لاوه بنێن كه هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی گه‌یانده لایه‌نه سیاسی و ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه كار بۆ ئه‌و پرسه گه‌وره‌یه بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كێشه لاوه‌كییانه ببن و باسی له‌وه‌كرد كه ئیستا له كوردستان سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی كارگه‌ر هه‌یه ریبه‌رایه‌تی ئه‌و پرسه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كاتێك ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆ بوو و بڕیاری خۆیدا.
وتاری زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ئه‌ندامی بۆردی باڵای زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان-دهۆك