بێرنارد كۆشنەر: پێویستە سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنرێت
كاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستانە و دەتوانن پشت بە زۆر لە كەسانی خۆبەخش ببەستن
K24 - دھۆك
بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پێویستە سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنرێت لەم ناوچە پڕ ئێستا ئەو ساتەیە كە سنوورەكان لاببرێن.
لە میانی بەشداریكردنی لە پانێلی یەكەمی كۆنفرانسی "سەربەخۆیی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دھۆک، بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا گوتی: "پێویستە سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنرێت لەم ناوچە پڕ كێشەیەدا، ئێستا ئەو ساتەیە كە سنوورەكان لاببرێن و دەتوانن پشت بە زۆر كەسانی خۆبەخش ببەستن".
ھەرەوە بێرنارد كۆشنەر گوتی: "پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان دەکەم و 50 ساڵە چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کورد خەبات بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکات، باشترین رێگەش بۆ سەربەخۆیی لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەیە".
باسی لەوەشكرد: "كاتێك یاسای نێودەوڵەتی پشتگیری لە بزووتنەوەیەكی وەك كورد نەكات، پێویستە ئەو یاساییە بگۆڕدرێت، ھیچ نەبێت دەستكاری بكرێت یاخود پرسیار لە رای گەل بكرێت بزانرێت ئایا چارەنووسی خۆیان چۆن دەوێت".
كۆشنەر گوتیشی: "زۆر بە جیھاندا گەڕاوم یەكەم گفتوگۆم لەگەڵ مستەفا بارزانی لەبیرە ئەوكات گەنج بووم، خۆبەخش و چالاكوان بووم، زۆر سەرسام بووم بەو پیاوە مەزنە، كەسێكی ئازا و چاونەترس بوو، ئەو دیدارەم ساڵی 1975 بوو یەكەم گفتوگۆم بوو لەبارەی سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی كوردستان".