مه‌سروور بارزانی: ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین
پێویسته سه‌ربه‌خۆیی له عێراق وه‌ك چاره‌سه‌ری ته‌ماشا بكرێت
K24 – هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك رایگه‌یاند ئیمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین.
مه‌سرور بارزانی له رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك بۆ تاوێكردنی "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت" رایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت له رووی سیاسی و ئه‌كادیمییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه‌كان بكه‌ین و ئیمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبمهتمهندین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین و به بێ ئه‌و داهاتوومان روون نابێت و هاوكاتیش ده‌بینه قوربانی به‌ر یه‌ك كه‌وتنی هه‌رێمییه‌كان.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له عێراق پێویسته وه‌ك چاره‌سه‌ر ته‌ماشا بكرێت، له كاتێكدا متمانه نێوان پێكهاته‌كانی عێراق نه‌ماوه و ئێمه وه‌ك هاووڵاتی یه‌كسان ته‌ماشا نه‌كراوین و حكومه‌تی عێراقیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دابینكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێواشی خواست له پانێله‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه بتوانین به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له چوارچیوه‌ی بابهتهكان، كێشه‌كان باس بكه‌ین و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش بڕیار بده‌ین.
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و فڕه ره‌نگییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و روانینی جیاوازیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به‌م فڕه ره‌نگی و فڕه هزرییه‌ی له بواری سیاسی كرد كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون.
له كۆتایی قسه‌كانیدا هیوای خواست بۆچوون و ده‌ره‌نجامی باش له پانێله‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه به‌ده‌ست بهێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆنفرانسی "سەربەخۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دەرفەت" له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
چه‌ندین ئه‌كادیمی، سیاسه‌مه‌تدار، پسپۆر، كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق و جیهان له‌وانه وه‌زیرانی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و عێراق و بالیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق، نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسه بوون.