مامۆستایه‌كی زانكۆی ته‌لئه‌بیب: مه‌ترسی داهاتوو بۆ كورد حه‌شدی شه‌عبییه
"گرفتی سه‌ره‌كی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی ئێرانه"
K24 - دهۆك:
ئۆفرا بينگيۆ، مامۆستا له زانكۆى ته‌لئه‌بيب، له كۆنفرانسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له دهۆك رایگه‌یاند، دراوسێكانی كوردستان لاوازن له ئێستا و ناتوانن رێگری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
ئۆفرا بینگیۆ، رایگه‌یاند، ئێستا توركیا به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و دۆخی هه‌ستیاری خۆی لاوازه، هه‌رچی سووریایه ناتوانێت دژی سه‌ربه‌خۆیی بوه‌سێته‌وه، به‌غداش رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه و ناتوانێت به‌ره‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بكاته‌وه و دژی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ره‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، حه‌شدی شه‌عبی بێت، ئه‌وه‌ش میلیشیایه‌كه و پێشمه‌رگه ده‌توانێت رایبگرێت.
ئۆفرا بینگیۆ گوتی: "ره‌نگه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ره‌نگه ئێران بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێت؟".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ته‌لئه‌بیب راشیگه‌یاند، له ساڵانی 2007 و 2008 پێیانوابوو كه توركیا له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانن و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان هه‌یه.
بینگیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا كوردستان له رووی سه‌ربه‌خۆییه‌وه ئاماده‌یه و له زۆر ده‌وڵه‌تان ئاماده‌گی زیاتره بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گوتی: "گرفتی گه‌وره‌ی به‌رده‌م كوردستان ئێرانه، چونكه ئێران كوردستانێكی لاوازی ده‌وێ".