نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستمان به دوو جۆر ریفۆرم كردووه
هه‌رێمی كوردستان به دیفاكتۆ سه‌ڵماند هۆكاری ئارامییه له ناوچه‌كه‌دا
K24 - هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه، ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه و چاكسازی بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنفرانسی "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت" له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك، سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاكسازی خسته‌ڕوو و گوتی پێویسته سیاسه‌تێك دابنێین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه نه نه‌وتمان هه‌یه و نه گاز، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستمان به‌هه‌ندێ ریفۆرم كردووه، هه‌رچه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
هه‌ر له‌مباره‌وه درێژه‌ی پێدا و گوتی ده‌ستمان به دوو جۆر ریفۆرم كردووه، یه‌كه‌م به ریگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌گه‌ل بانكی جیهانی ده‌ستمان به ریفۆرم كردووه و ته‌نیا لایه‌نێكیشن داوامان كردووه یارمه‌تیمان بده‌ن. ریفۆرمی دیكه‌ش له كه‌رتی دارایی گشتییه كه ده‌ستمان به ریفۆرمێكی هه‌مه‌لایه‌نە كردووه بۆ چاكسازی له كه‌رتی دارایی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی به شه‌و و رۆژێك به‌ده‌ر ناكه‌ون.
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان پێشتر له‌باره‌ی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بڕیاری خۆیان داوه و كێشه‌كه‌شی ئه‌و عه‌قلانییه‌ته كه پێی وایه ده‌بێ هه‌موو شتێك له ناوه‌نده‌وه بێت و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره و به‌غدا له جیاتی چاره‌سه‌ری، هه‌ڵه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی ئیمه وه‌ك كورد پاش ساڵی 2003 هه‌موو شتێكمان كرد بۆ ئاینده‌ی عێراق، پاش 12 ساڵ پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین له كوێین و چیمان كرد. ھەر ئه‌وكات پێشمه‌رگه‌مان نارد بۆ پاراستنی دامه‌زراوه عێراقییه‌كان له به‌غدا.
قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ران
له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ران و قورساییه‌كانی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا 1.8 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و زیاتر له 60 هه‌زار له‌و 100 هه‌زاره‌ی ئاواره‌كانی نوێی موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتوون. ساڵانه 1.4 ملیار دۆلار تێچووی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م پرسه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات و به‌غداشی خۆی دووره په‌رێز كردووه. رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئاواره و په‌نابه‌ران 29% به‌رز بووه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با قورساییه‌كی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌ت.

كوردستان فاكته‌ری ئارامی ناوچه‌یه
له‌باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له ناوچه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێشمه‌رگه نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد به‌ڵكو بۆ ته‌واوی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات و ئێمه وه‌ك كورد هۆكارێكی گرنگن بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی.
گوتیشی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێك خۆی پیشانداوه كه له ناوچه فاكته‌ری ئارامییه و به دیفاكتۆ سه‌ڵماندمان هۆكاری ئاسایشی ناوچه‌كه‌ین و بۆ دراوسێیه‌كانشمان سه‌ڵماند هۆكاری ئارامین. له شه‌ڕی دژی تیرۆر له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ین و له ئارامی ناوچه‌كه‌ش له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ین.
پێكه‌وه ژیان له كوردستان
نێچیرڤان بارزانی له‌مباره‌وه ئاماژه به‌تابلۆی جوانی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان كرد و به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی مه‌سیحییه‌كان گوتی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ره‌گ و ریشه‌ی قووڵیان له كوردستاندا هه‌یه و كوردستان به‌و پێكه‌وه ژیانه‌وه جوانه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆمیۆ حه‌كاری سكرتێری جزبی به‌یتونه‌هرین له‌باره‌ی ئاینده‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كریستیان نشینن رایگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك دابه‌شكاری له سنووره‌كانی ئه‌و ناوچانه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا دابه‌شكردنی سه‌ربازییه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییمان له‌گه‌ڵ توركیا و دراوسێیه‌كانمان هه‌یه.
گوتیشی له‌گه‌ڵ توركیا ته‌نیا رێككه‌وتنێكی ئابووریمان هه‌یه و شتێكی شاراوه نییه و توركیا دراوسێی ئێمه‌یه.
شنگال
له‌باره‌ی ره‌وشی شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا بۆ ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه سه‌قامگیرییه‌ك نابینرێت، هه‌ربۆیه داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌رله‌مانتارێكی ئیزیدی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به یارمه‌تی دارایی به‌غدا بۆ په‌كه‌كه له شنگال گوتی له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌مان كردووه به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی یارمه‌تی دارایی عێراق بۆ په‌كه‌كه. پێشی وایه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت نه له به‌رژوه‌ندیی عێراق دایه و نه په‌كه‌كه.
رۆژئاوای كوردستان
له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان به‌رامبه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌ی گرتووه‌ته به‌ر و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه بە گرتن و زیندانكردنی نه‌یارانی كرد.
پێشی وایه كورد له رۆژئاوای كوردستان بووه‌ته دیلی ده‌ستی په‌كه‌كه و به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی له‌ده‌ست ده‌چن كه له‌وانه‌یه به‌ده‌ست بهێنن و گوتیشی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ره‌واتی خۆی له رێگه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام شتێكی هه‌ڵەیه و ناتوانێت له‌م رێگه‌وه ره‌واتی به‌ده‌ست بهێنێت.