وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی داعش ئاشكرا ده‌كات
تا ئێستا مه‌شقیان به 31 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و پێشمه‌رگه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مایکڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند تا ئێستا 25 ھەزار چەکداری داعش کوژراون و لە سەدا حەفتای ھێرشە ئاسمانيیەکانی بەریتانیاش لە مووسڵ و دەوروبەری بوونه, راشیگه‌یاند، تا ئێستا 380 ئامانجی داعشیان لەناوبردوون.
وەزیری بەرگری بەریتانیا لە دوای کۆنفرانسی وەزیرانی بەرگری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لەندەن ئاشکرای کرد توانیویانە راھێنان بە 31 ھەزار پێشمەرگە و سەربازی عێراقی بكەن و لە راھێنانەکانیشیان بەدەوامن.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانیش پێداچوونەوە بە بەرەوپیشچوونەکان لە هه‌ڵمه‌تی دژبە داعش بووه.
فاڵۆن گوتیشی: "داعش کۆنترۆڵی لەسەدا 10ی خاکی عێراق لەدەستە، ناوچەیەکی زۆری لە سوریا لەدەستداوە, زیاتر لە 25 ھەزار چەکداری داعش کوژراون, ئێستا کە ئێمە قسە دەکەین فرۆکەجەنگییەکانمان ھاوکاری ھێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە و عێراقییەکان دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵدا".
به‌ریتانیا به دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌ندام داده‌نرێت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، راوێژكار و راهێنه‌ری سه‌ربازی، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا، له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.