به‌رهه‌م ساڵح: كێشه‌ی جیدی له وڵاته‌كه‌مان هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تییه
بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێویسته ئه‌م پرسه له به‌غدا یه‌كلا بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌وای گه‌لی كورده و نه‌وه بۆ نه‌وه بۆ ئه‌م مافه خه‌باتی كردووه.
به‌رهه‌م ساڵح له كۆنفرانسی "سه‌ربه‌خۆیی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت" كه له لایه‌ن زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك رێكخراوه گوتی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی مافی گه‌لی كورد ده‌سه‌ڵمێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی و ئاماژه‌شی به ره‌وشی ئێستای ناوچه كرد و گوتی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه بنه‌ڕه‌تین و ئه‌و سه‌رده‌مه كۆتایی هات كه كورد تێیدا كۆیله كرابوو.
پێگه‌ی كوردیش له عێراقی نوێ پاش رووخانی رژێمی به‌عس گرنگ نرخاند و ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه كورد به‌شداری له نووسینه‌كه‌ی كرد، ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌لی كورد هه‌بوو، به‌ڵام دوای 16 ساڵ نه كورد و نه عه‌ره‌ب له‌م ده‌ستووره رازی نین و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ماوه‌ی 13 ساڵ به‌دی هاتوون و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به هاتنی داعش و شكستی سوپای عێراق كرد.
هه‌ر له‌مباره‌وه، به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه دا سه‌دان ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت له عێراق خه‌رج كرا، به‌ڵام هێشتا ئارامی به‌ده‌ست نه‌هاتووه و هیچ یه‌ك له پێكهاته‌كانی عێراق له ره‌وشی ئێستای عێراق رازی نین.
به ئاماژه پێدان به پرۆژه‌یه‌كی عه‌مار حه‌كیم گوتی باس له چاره‌سه‌ری مێژویی كردووه، واته كێشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
له باره‌ی بڕیاری مانه‌وه یان سه‌ربه‌خۆییش گوتی له هه‌ردوو حاڵه‌تدا بڕیاره‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێویسته ئه‌م پرسه له به‌غدا یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، نه‌ك له ئه‌نقه‌ره یان واشنتۆن.
بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌ی قوبرسی باكوور، باشووری سودان و چیك و سلاواكی خسته‌ڕوو، كه ئیمه كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرین. به‌ڵام كه‌س ناتوانێ مافی سه‌ربه‌خۆیی له گه‌لی كوردستان زه‌وت بكات و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و دواتر ئاراستهكهیه كه زۆر گرنگه، هه‌ربۆیه ئه‌م سێ نموونه‌یه‌م هێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح گوتی سه‌ربه‌خۆیی له گواستنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی له به‌غداوه بۆ ئه‌نقه‌ره نابێت و په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا گرنگه و له ئاینده‌دا ئه‌و وڵاته له‌وانه‌یه كه‌مترین كێشه له‌گه‌ڵمان هه‌بێت به‌غدایه.
له كۆتاییشدا ئاماژه به كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی كێشه‌ی جیدی له وڵاته‌كه‌مان هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، كێشه‌ی سیاسی و ئابووریمان هه‌یه و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه. كاتی ئه‌وه‌یه قسه له‌سه‌ر كێشه‌كان بكه‌ین و كوردستان له ره‌وشی ئێستا رزگار بكه‌ین.
هه‌ر له‌مباره به ئاماژه پێدان به په‌یامی بارزانی گوتی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی هیوایه‌ك به‌خشییه خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به ئاماژه پێدان به شێخ مه‌حمود، قازی محه‌مه‌د و مه‌لا مسته‌فا بارزانی گوتی ئه‌و درهفهتهی ئێستا بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ڵكه‌وتووه هیچ كاتێك نه‌ره‌خساوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆنفرانسی "سەربەخۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دەرفەت" له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان ـ دهۆك بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
چه‌ندین ئه‌كادیمی، سیاسه‌مه‌تدار، پسپۆر، كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق و جیهان له‌وانه وه‌زیرانی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و عێراق و بالیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عیراق، نێچیرڤان بارزانی و ئیسماعیل بێشكچی به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسه بوون.