مسته‌فا هيجرى: سێ پارچه‌كه‌ى ديكه‌ى كوردستان هيوايان به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌

هاوشێوه‌ى سه‌رۆك كۆماره‌كان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.

K24 – دهۆك:

سكرتێرى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، مسته‌فا هيجرى، رايگه‌ياند، ناو و ناوبانگى كورد له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌ شێوه‌يه‌كى ئيجابى به‌ هه‌موو دنيادا بڵاو بووه‌ته‌وه.

ھیجری لە كۆنفرانسی سەربەخۆيی كوردستان لەزانكۆى ئەمریكی دھۆك گوتى: ئەزموونی سەركەوتووی باشووری كوردستان وایكرد، كوردەكان سێ پارچەكەی دیكە ھیوایان پێی ھەبێت و زۆر وڵاتی داگیركەر ھەوڵیاندا ئەو ئەزموونە ناشیرین بكەن.

هه‌روه‌ها گوتيشى: رووداوه‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايى و فيداكارى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشى داعش و هه‌روه‌ها فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى سه‌رۆك كۆماره‌كان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.