مه‌لا به‌ختيار: ئێمە لەسەر خاكی خۆمانین و مافی خۆمانە بڕیار لە داھاتوومان بدەین
سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ماناى جيابوونهوه نييه
K24 – دهۆك:
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له ميانى كۆنفرانسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له زانكۆى ئه‌مريكى كوردى دهۆك رايگه‌ياند، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ماناى جيابوونهوه نييه و ئێمه له‌سه‌ر خاكى خۆمانيين و ماناى به‌ديهێنانى مافى چاره‌نووسى كوردستانه.
مه‌لا به‌ختيار روويكرده وڵاتانى زلهێزى جيهان و گوتى: سه‌يرم دێت له سياسه‌تى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، له رابردوو هيچ وانه‌يه‌ك له‌و هه‌موو هه‌ڵانه وه‌رنه‌گيراوه، كه به‌رامبه‌ر به كورد كردوويانه.
گوتيشى: كاتێك عوسمانييه‌كان ميرنشينه كوردييهكانيان له‌ناو ده‌برد، ئه‌مريكا و خۆرئاوا پشتيوانيان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: له سايكس پيكۆ زۆر جار ده‌بيستين كه خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕست زيانمه‌ند بووه، به‌ڵام راست نييه, ته‌نيا كورد زيانمه‌ند بووه. عه‌ره‌ب ده‌وڵه‌تيان نه‌بووه، بۆيان درووست بوو. ئێران سه‌روكارى نه‌بووه له‌گه‌ڵ سايكس پيكۆ. چواره‌م نه‌ته‌وه‌ى گه‌وره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه دهوڵهتۆكهيهكمان نييه, ئێمه‌ين.
روونيشيكرده‌وه، سه‌د ساڵه پرۆژه‌ى درووستكردنى ده‌وڵه‌تى نيشتيمانى و ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى شكستى هێنا. پڕۆژه‌ى ئۆپۆزيسيۆنى ديموكراسى و چه‌پ له ناوچه‌كه شكستى هێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ى له 1978ه‌وه ئيسلامييه‌كان بوونه‌ته ئهلتهرناتيڤ و له پاڵيشياندا سهلهفييهتى توندڕه‌و له‌دايكبوو. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و حكومه‌تانه‌ى هه‌ن، خۆرئاوا درووستيان كردوون و پشتيوانيان ده‌كه‌ن و پڕچهكيان ده‌كه‌ن و نه‌وتيان لێده‌كڕن، به‌ڵام ئه‌مان ناتوانن پڕۆژه‌كانتان جێ به‌جێ بكه‌ن.
مه‌لا به‌ختيار ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى زلهێزان گرت و گوتيشى: پڕۆژه‌كانتان شكستى خواردووه و ديموكراسى نايه‌ته دى.. ده‌ڵێن هێشتا وه‌ختى نييه.. بۆ.. ئايا له سه‌روبه‌ندى سايكس پيكۆ ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته درووستكرا وه‌ختى بوو.. ده‌وڵه‌تى شاخه ره‌شتان درووستكردووه، له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه به قه‌د كێوه ره‌شى رانييه نييه.. پڕۆژه‌كانتان شكستى هێناوه و هه‌موويان به پاڵنه‌رى ئابوورى و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان درووستتان كردوون.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئێمه به فيدراڵ ئه‌مه‌مان درووستكردووه، كه هه‌مانه و ده‌وڵه‌تانى ديكه‌ش به هه‌موو پشتيوانى ئێوه‌وه هه‌موو پڕۆژه‌كانتان ده‌خه‌نه چاڵه به‌فره‌وه، ئايا ئه‌و ترسه‌ى له ئێمه‌تان هه‌بوو، ده‌تان وت ناتوانن خۆيان به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وا خۆمان به‌ڕێوه برد. وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌يانوت ئێوه مه‌ترسيين، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه ئێمه‌ين په‌يوه‌نديمان هه‌يه و پارێزگارى له چاڵه نه‌وته‌كان و رێگه ئابوورييه‌كان ده‌كه‌ين، كه‌واته له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان زۆرتر ده‌بينه پارێزه‌رى سه‌قامگيرى و ئارامى ناوچه‌كه.
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ئه‌وه‌شى گوت: به بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و به بێ كاراكردنه‌وه‌ى گونجاوى په‌رله‌مان و به بێ دانووستانى رێك‌وپێك كه به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، ناتوانيين شته تيۆرييه‌كان بگوازينه‌وه بۆ كردار.