مەسرور بارزانی: كورد دەخوازێ بە رێگەی ئاشتییانە سەربەخۆیی بەدەستبھێنێت
"ناخوازین پاشكۆی هیچ وڵاتێك بین"
K24 - دهۆك:
دوای كۆتاییھاتنی كۆنفرانسی "سەربەخۆیی، رووبەرووبوونەوەو دەرفەت" ی زانكۆی ئەمریكی-كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی ئەو زانكۆیە رایدەگەیەنێت، كورد دەخوازێ بە رێگەی ئاشتییانە سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە لەگەڵ ھەر لایەنێك وتووێژ بكات.