نزیكەی 4 ھەزار چەكداری داعش كوژراون

ئاماری كوژراوانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

فەرماندەیەكی باڵای ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، ئاشکرای دەکات لەسەرەتای دەستپێکی شەڕی موسڵەوە، نزیکەی 4 ھەزار چەکداری داعش کوژراون.

نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ، بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندووە لە كۆی ژمارەی كوژراوانی داعش 2 ھەزار و 100 چەکدار بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە کوژراون.

 ھەروەھا ئەو فەرماندەیەی سوپای عێراقی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 گەڕەکی شاری مووسڵ رزگار کراون لەوەتەی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستیپێکردووە کە نزیکەی دوو مانگە.

لەلایەکی دیکەوە، ستیڤن تاونسێند، فەرماندەی باڵای ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، ھێزە عێراقی و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی توانیویانە نزیکەی 180 بەرپرسی باڵای داعش بکوژن.