ھاری شوت: ھیوادارم ئیدارەی نوێ ھاوکاری زیاتری کوردستان بکات

"پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە شەڕی دژی داعش"

K24 - ھەولێر

ھاری شوت، فەرماندەی پێشووی سوپای ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، ھیوادارە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ھاوکاریی زیاتری ھێزی پێشمەرگە و کوردستان بکات، لەبەرئەوەی پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی ھەبووە لەشەڕی دژ بە داعش.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ھاری شوت فەرماندەی پێشووی سوپای ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان گوتی: "جارێ دیارنییە، سیاسەتی ئیدارەی نوێی چۆن دەبێت بەرامبەر بە کورد، بەڵام ھیوادارم کە ئەمریکا پشتگیریی زیاتری کوردستان بکات و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد درێژە پێ بدەن. پێشمەرگەش رۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە شەڕی دژی داعش".