ورياى ئه‌م شه‌ش خواردنه به
دواى 20 ساڵ لێكۆڵينه‌وه له ژه‌هراويبوونى جه‌سته، بێل مارله‌ر، بڕياريداوه چيديكه ئه‌م شه‌ش خواردنه نه‌خوات.

K24 – هه‌ولێر:
دواى 20 ساڵ لێكۆڵينه‌وه له ژه‌هراويبوونى جه‌سته، بێل مارله‌ر، بڕياريداوه چيديكه ئه‌م شه‌ش خواردنه نه‌خوات.
بێل مارله‌ر ده‌ڵێت: له ئه‌نجامى توێژينه‌وه به‌رده‌وامه‌كانى بۆى ده‌ركه‌وتووه، كه ژماره‌يه‌ك خواردن زيانيان به‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه.
ليستى خواردنه‌كان به گوێره‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كانى مارله‌ر:
يه‌كه‌م: گوێچكه‌ڵه ماسى خاو:
مارله‌ر، له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا زۆر نه‌خۆشى بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه له رێگه‌ى گوێچكه‌ڵه ماسى خاوه‌وه گواستراونه‌ته‌وه. به به‌راورد به دوو ده‌يه‌ى رابردووتر تێبينى كردبوون. به راى ئه‌و شاره‌زايه، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ئاوى ده‌رياكان جۆره ميكرۆبێكى درووستكردووه، كه له گوێچكه‌ڵه‌ى خاوى ماسييدا بوونى هه‌يه و ده‌گوازرێته‌وه.
دووه‌م: ميوه و سه‌وزه‌ى زوو شۆردراوه:
مارله‌ر ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده زوو ميوه و سه‌وزه بشوورێنه‌وه جۆرێك له دڵنياييمان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ده‌ستاوده‌ستكردنيان و مانه‌وه‌يان واده‌كات پيس بن و به‌كه‌ڵى خواردن نه‌يه‌ن و پێويست ده‌كات جارێكى ديكه بشوورێنه‌وه.
سێيه‌م: خواردنى سه‌وزه به پيسى:
به راى مارله‌ر، سه‌وزه‌كان زياتر له 30 جۆر ڤايرۆس و په‌كتريايان له‌گه‌ڵ خۆيان هه‌ڵگرتووه و پێويسته به‌ر له به‌كارهێنان و خواردن به باشى بشوورێنه‌وه و به هۆى دڵنيانه‌بوونى له پاكييان ئه‌و شاره‌زايه وازى له خواردنى زۆربه‌ى سه‌وزه‌كان هێناوه.
چواره‌م: گۆشتى ته‌واو نه‌برژاو:
بۆ كوشتنى په‌كترياكانى ناوى، شاره‌زايان ده‌ڵێن ده‌بێت گۆشت له پله‌يه‌كى گه‌رمى به‌رزدا ببرژێت ياخود بكوڵێت. ئه‌گه‌ر دڵنيانه‌بووى له جوانبرژان و كوڵانى گۆشته‌كه لێى دووربكه‌وه‌و مه‌يخۆ.
پێنجه‌م: هێلكه‌ى پيس و به‌سه‌ر چوو:
هيچ دوور نييه مرۆڤ به هۆى خواردنى هێلكه‌ى به‌سه‌رچوو تووشى ژه‌هراويبوون ببێت. هه‌ربۆيه زۆر ئاگادارى هێلكه‌ى به‌سه‌رچوو به.
شه‌شه‌م: شير و شه‌ربه‌ت و گيراوه‌ى سه‌ر دانه‌پۆشراو:
ئه‌و گيراوانه‌ى سه‌ريان داناپۆشرێت ده‌بنه مه‌ڵبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى په‌كتريا و ڤايرۆس و پێويسته هه‌تا پێت ده‌كرێت ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه به‌كارنه‌هێنيت و نه‌يانخۆيته‌وه.
سه‌رچاوه: بيزنس ئينسايده‌ر، رووسياليه‌وم