مامۆستایانی ناڕازی درێژه‌ به‌ بایكۆت ده‌ده‌ن

دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان خۆیان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی یه‌كده‌خه‌ن

K24 - سلێمانی:

مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی دەڵێن لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژھەڵاتی سلێمانی مامۆستایان درێژەبدەن بەخۆپیشاندان و بایکۆت، ھاوکات دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوەیان خستەڕوو, ئەوانیش لەمەودوا دەستەکەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەروەردە یەکدەخەن و درێژە بە بایکۆت دەدەن.

گوتیشیان: "پەککەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ئەستۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتی ھەرێمی کوردستاندایە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی ھەينی بەشێك لە مامۆستایانی ئایينی سلێمانی دوایانکرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن.