لهسهر ئاڵای ئهمهریكا ترامپ رهخنه له ئۆباما دهگرێت
ئیدارهی نوێی ئهمهریكا جهخت لهسهر لهناوبردنی داعش و توندڕهوهكان دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، رایگەیاند, ئیدارەی داھاتوو جەخت لەسەر لەناوبردنی داعش و رێکخراو و ھێزە ئیسلاميیە توندڕەوەکان دەکاتەوە.
ترامپ رەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی ئۆباما گرت و رایگەیاند, لە چەندین شوێن ئاڵای ئەمریکا دەسوتێنرێت، كه بەھەزاران قارەمان لە پێناویدا شەڕیان کردووە و خوێنیان بۆ بەخشیوە.
گوتیشی: "ئیدارەی داھاتوو سیاسەتێك دەگرێتەبەر رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە نادات".
ههروهها گوتی: "ئێمە رێز لە سەربازەکانمان دەنێین، بە گەرانەوەی رێز و شکۆ بۆ ئاڵاکەمان دەست پێ دەکەین، پارێزگاری لە ئاڵای ئەمریکا دەکەین، ئەو ئاڵای کە ھەزاران قارەمان خوێنیان بەخشێوە بۆ پاراستنی, دەمەوێت پێتان بڵێم بەھیچ شێوەیەک نامەوێت چیتر ببینم ئاڵاکەمان لەلایەن ھەندێک خەڵکەوە بسوتێنرێت, پێم خۆش نیيە، و ئێوەش پێتان خۆش نيیە, دەبێ شتێک بکەین".
"لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا ئەمریکا چەندین ھەنگاو و دەستێوەردانی بێ مانای کردوون، ئەمە سیاسەتێکی شێتانەیە و دەبێ بوەستێنرێت، ئیدارەی داھاتووی ترەمپ جەخت لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکاتەوە. ئەمەش واتە لەناوبردنی ھەرچی زوتری داعش و ھێز و رێکخراوە ئیسلامییە توندەرەوەکانی دیکە."
تەنھا 34 رۆژ ماوە بۆ دەست بەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، لە لێدوانەکانیدا دۆناڵد ترەمپ بەئاشکرا دەڵێت: کاری لەپێشینەی گۆرانکارییە لە سیاسەتی دەرەوەوی ئەمریکا. خاڵێکی دیکەی گرنگ کۆتایھێنان بە شەر و ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و خێراتر کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی داعش و ھێزە ئیسلامیە تیرۆریستەکان.