فه‌تحى شام كاروانێك پاسى گواستنه‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كانى سووتاند
چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ژماره‌يه‌ك له‌و پاسانهيان سووتاندووه كه بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكى كفريا و فوعهى ده‌وروبه‌رى ئيدلب ره‌وانه كرابوون.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزيۆنى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 18ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ژماره‌يه‌ك له‌و پاسانهيان سووتاندووه كه بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكى كفريا و فوعهى ده‌وروبه‌رى ئيدلب ره‌وانه كرابوون.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخستنى فه‌تحى شام (به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوو)، په‌لامارى ئه‌و پاسانهيان داوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، ئامانجى ئه‌و په‌لاماره رێگرتنه له سه‌ركه‌وتنى رێككه‌وتنى ئێران –رووسيا- توركيا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رچاوه سوورياييه‌كان رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره و ئه‌حرارى شام روويداوه، به هۆى ناكۆكى نێوانيان له باره‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له فوعا و كفريا.



