ئه‌ڵمانيا بۆ پێشمه‌رگه: تا شه‌ڕى داعش ته‌واو ده‌بێت پشتيوانتانين
له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانه‌وه يه‌كه‌مجاره چه‌ك ره‌وانه‌ى مه‌يدانه‌كانى شه‌ڕ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مارك ئاى شهۆنهر، كونسڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانه‌وه يه‌كه‌مجاره چه‌ك ره‌وانه‌ى مه‌يدانه‌كانى شه‌ڕ ده‌كات و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بيت له پشتيوانيكردنى هێزى پێشمه‌رگه تا سه‌رده‌كه‌ون و شه‌ڕى داعش كۆتايى دێت.