سه‌فين دزه‌يى: سه‌ردانى وه‌زيرانى بنلۆكس پێگه‌ى ديپلۆماتى هه‌رێم به‌هێزتر ده‌كات
پێگه‌ى ديپلۆماسييه‌تى هه‌رێم و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى ره‌سمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌فين دزه‌يى رايگه‌ياند، سه‌ردانى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى بنلۆكس جێگه و پێگه‌ى ديپلۆماسييه‌تى هه‌رێم و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.
سه‌فين دزه‌يى له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 راشيگه‌ياند، پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به په‌يوه‌ندى دوو لايه‌نه‌ى سياسى و ئابوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر سێ وڵاتى هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، لۆكسه‌مبۆرگ كه (بنلۆكس) ناسراون تاوتوێده‌كرێت و هاوكات پرسى شه‌ڕى داعش و چۆنێتى هاوكاريكردنى لێقه‌وماو و ئاواره‌كانى مووسڵ ده‌خرێته به‌ر باس.