وەسیەتەكانی دایكی پێشمەرگە

بەو پارەی بۆ حەج داینابوو ھاوكاری پێشمەرگەی دەكرد

K24 - ھەولێر

دایکە زولێخا ئەو ژنە دڵسۆزەی ماەی 2 ساڵ خواردنی بۆ پێشمەرگە دروست دەکرد و بە دایکی پێشمەرگە ناوی نرا بوو، لە رۆژی ئاڵای کوردستان بە ھۆی نەخۆشیی گیانی لە دەستدا، بنەماڵەکەی دەڵێن، ئەو ھەموو کات  نزای بۆ پێشمەرگە دەکرد و ھەموویانی بە کوڕی خۆی دەزانی، باسیان لەوەشکرد بە بڕە پارەیەکی خانەنشینی ھاوسەرەکەی و ئەو پارەی کە بۆ حەجی خۆی داینابوو 2 ساڵ ھاوکاری پێشمەرگەی دەکرد و خواردنی بۆ ئامادە دەکردن.

منداڵ و كەسوكاری دیكە زولێخا دەڵێن: "وەسیەتی بۆ كردوین كە وەك ئەو ھەمیشە ھاوكاری پێشمەرگە بین و نیشتمانمان خۆشبوێت".