چیرۆکی ئازایەتی شەھیدێک لە میدیاکانی ئەمریکا

"شەھید رابەر یەكەم و دوا شەھیدی بنەماڵەكەمان نییە"

K24 - رواندز

چل رۆژ بەسەر شەھیدبوونی رابەر عەلی، تێدەپەڕێت کە بەر لە شەھید بوونی لە بەرەکانی جەنگ لە یەکێک لە ناسراوترین رۆژنامەکانی ئەمریکا  "نیۆیۆرک تایمز" چیرۆکی ئازایەتی خۆی و ھاوڕێکانی دەگێڕێتەوە، ئەو پێشمەرگەیە بەر لە شەھیدبوونی چاوپێکەتنەکەی ئەنجامداوە و رایگەیاندووە ئامادەیە لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستان بەخوێنی خۆی بەرگریی بکات، رۆژنامەنووسەکە کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەھید رابەر کردووە خۆشی بۆ بەشداری لە پرسەی شەھید رابەر سەردانی رواندز دەکات.

عەلی عەبدوڵڵا باوكی شەھید رابەر یەكێكە لە فەرماندەكانی پێشمەرگە ھەر لەسەرەتای ھاتنی داعش لە سەنگەرەكانی شەڕ بەرگری لە نیشتمانی دەكات ئەو بە ورەیەكی بەرزەوە دەڵێ: "شەھید رابەر یەكەم شەھید و دوا شەھیدی بنەماڵەكەمان نییە، شەھید رابەر یازدەمین شەھیدی بنەماڵەكەمانە و بەردەوام دەبین لە خەبات و قوربانیدان بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان".

رێژین حەكیم ھاوسەری شەھید رابەر گوتی: "سەر بەرزم بە ھاوسەرەكەم لە پێناو كوردستان شەھیدبوو".

Fly Erbil Advertisment