به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان ده‌توێته‌وه
جارێكی دیكه له ده‌وری مێزی گفتوگۆ كۆبوونه‌ته‌وه
K24 هه‌ولێر:
ئێستا له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیپێكردووه، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له ساڵێكه كێشه سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ببووه هۆی دابڕان له نێوانیاندا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چوونه‌ته سلێمانی،ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به پرۆژه‌ی حزبه‌كه‌شیان ناویبردووه گفتوگۆ بكه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا به شاندێكی پێنج كه‌سی به‌شداری گفتوگۆكان ده‌كات و ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یێنراوه هه‌ر یه‌كه له (عومەری سەید عەلی ، جەلال جەوهەر، جەمال حاجی محەمەد، د.ئیسماعیل نامێق،د.محەمەد عەلی ) پێشوازی له شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی به‌و شانده‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به تایبه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سپاردبێت،چونكه خۆی له 2/9/2016 وه به‌مه‌به‌سشتی چاره‌سه‌ری پزیشكی كوردستانی جێهێشت و چووه بریتانیا.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان / سلێمانی 19/12/2016
ئه‌و كێشانه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا درووست بووه، زیاتر له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له ئیداره‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و وه‌زیره‌كانی گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و ناكۆكییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌ترسی خۆی له تێكدانی ره‌وشی سیاسی و ئارامی كوردستان له سه‌ر ده‌ستی گۆڕان راگه‌یاند و دوورخستنه‌وه‌یانی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی به كارێك بۆ رێگه‌گرتن له درووستبوونی كێشه‌ی گه‌وره له وڵات ناوبرد.
وه‌ك ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له میانی گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كه به پرۆژه‌ی خۆیان ناویبرد بكه‌نه پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئالییه‌ته‌كانی جێبه‌جێكردنی بكرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام نه‌یاری هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی وڵاتی به توندی كردووه و به توندی دژی پارتی ده‌جوڵایه‌وه،به‌ڵام له پاش په‌یامه‌كه‌ی بارزانی، ئه‌وانیش په‌یامێكیان راگه‌یاند و له دوایین هه‌ڵوێستیشیاندا گوتوویانه لارییان نییه له‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كه‌شوهه‌وای ساردی سلێمانیدا به‌رێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بتوێنێته‌وه،به‌ڵام دیار نییه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له نێوان لایه‌نه‌كان پێویسته تا ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسی كوردستان گه‌رموگوڕتر بكاته‌وه و چاره‌سه‌رێك بۆ پرسه‌كان به كرده‌یی بخه‌نه‌ڕوو.