كاميل مه‌حموود: پارتى جموجۆڵه‌كانى جديتر و قوڵتر كردوونه‌ته‌وه‌

پێويسته‌ گۆڕانكارى له‌ بنياتى سياسى و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.

K24 – سلێمانى:

گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان كاميل مه‌حموود رايگه‌ياند، پارتى ديموكراتى كوردستان جموجۆڵه‌كانى جديتر و قوڵتر كردوونه‌ته‌وه‌ و پێويسته‌ گۆڕانكارى له‌ بنياتى سياسى و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.

كاميل مه‌حموود روونيكرده‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى به‌ پێويستى ده‌زانێت پێداچوونه‌وه‌ى گشتگير به‌ پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاندێكى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييان له‌ شارى سلێمانى كرد و هه‌ردوولا له‌ باره‌ى رێگه‌ و شێوازى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان وتوێژيان كرد.