عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ: بزووتنه‌وه پشتيوانى بۆ پهيامهكهى بارزانى دووپاتكرده‌وه
به دڵنياييه‌وه ده‌بێت پارتى و گۆڕان و يه‌كێتى و سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان هه‌وڵبده‌ن گۆڕانكارى له ديد و بۆچوونهكانياندا بكه‌ن.
K24 – سلێمانى:
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياند، به دڵنياييه‌وه ده‌بێت پارتى و گۆڕان و يه‌كێتى و سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان هه‌وڵبده‌ن گۆڕانكارى له ديد و بۆچوونهكانياندا بكه‌ن.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌ى شاندى پارتى و بزووتنه‌وه‌دا قسه له‌سه‌ر پهيامهكهى بارزانى كرا و بزووتنه‌وه ئه‌و كاته و ئێستاش ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه كه پشتيوانى له پهيامهكهى جه‌نابى بارزانى ده‌كات".