به‌رلين.. ده‌يان كه‌س كوژران و بريندار بوون
له ئه‌نجامى خۆپێداكێشانى بارهه‌ڵگرێك به چه‌ند فرۆشگايهكى ناو بازارى به‌رلين 50 كه‌س بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و له ئه‌نجامى خۆپێداكێشانى بارهه‌ڵگرێك به چه‌ند فرۆشگايهكى ناو بازارى به‌رلين به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى لانيكه‌م 9 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له 50 كه‌س بريندار بوون.
تا ئێستا زانيارى له باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
ميدياى ئه‌ڵمانيا له باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه و ئه‌گه‌رى هه‌بوونى نيازى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى هيچ زانيارييه‌كيان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.