گۆڕان گه‌شبینه و یه‌كێتیى-ش سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه
سه‌ردانی شاندی پارتی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - سلێمانی:
سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان یه‌كێتی و گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه و له‌م رووه‌شه‌وه سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەواندا ھیچ پرۆژەیەکیان پێنەبووە، بەڵام گەشبینن بەوەی بگەنە ڕێکەوتن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن قوربانی بدەن و دەشڵێت ڕای ھەموو لایەنەکان بەرامبەر پارتی بە گۆڕانیشەوە باش بووە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.