مه‌حموود سه‌نگاوى: "يه‌كێتى هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى له ناو حكومه‌تدا نييه"
كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى ناوخۆيى كارێكى باشه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گه‌رمه‌سێر و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى ناوخۆيى كارێكى باشه، به‌ڵام ئه‌و شاندانه هيچ به‌رنامه‌يه‌كيان پێ نييه و پێشتريش رامگه‌ياندبوو، كه په‌يامه‌كه‌ى به‌ڕێز كاك مه‌سعوود ده‌رگايه‌ك به رووى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و پێويسته لايه‌نه سياسييه‌كانيش له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه يه‌كده‌نگ بن و به ته‌نگبينى حزبى بير نه‌كه‌نه‌وه".
مه‌حمود سه‌نگاوى له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژ داواشيكرد، "كۆبوونه‌وه‌كان با بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان بێت نه‌ك بۆ كات كوشتن".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌رنامه‌ى باش و ديدى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش پێويستييان به هه‌نگاوى كردارييه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێن هه‌ر قسه‌ى سه‌ر كاغه‌ز ده‌بن".
مه‌حمود سه‌نگاوى، باسى له‌وه‌شكرد، "يه‌كێتى به پێويستى ده‌زانێت هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان كۆببنه‌وه و حكومه‌تێكى هاوبه‌ش درووست بكه‌ن و با خه‌ڵكيش هه‌بێت ره‌خنه بگرێت، به‌ڵام با له‌م قۆناغه‌دا حكومه‌تێكى فراوان دابمه‌زرێت. ئه‌گه‌ر يه‌كێتى و پارتى حكومه‌ت درووست بكه‌ن ئه‌وا لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌بنه موعاره‌زه و وه‌كو جارى پێشوو كه شڕووڕيان كردين، هه‌رچه‌ند بودجه‌ش هه‌بوو و پاره هه‌بوو".
سه‌نگاوى باسى له به‌شدارى لايه‌نه‌كان له حكومه‌تى بنكه فراوانى كابينه‌ى هه‌شته‌م كرد و گوتى: "ئێمه خۆشمان ره‌خنه‌مان له‌و حكومه‌ته هه‌بوو. پێمان وابوو وه‌زيره‌كانمان دانراوون ته‌نيا بۆ ئه‌شهه‌دوبيلا و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تيش، وه‌ك ژنه پارێزه‌رێك ناوى نابوو، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو بۆ سه‌رله‌قاندن و ئێمه ده‌بێت به حه‌قيقه‌ت به‌شدار بين و لايه‌نه‌كانيش به حه‌قيقه‌ت به‌شدار بوون و پارتى ديموكراتى كوردستان ئێمه‌ى به‌شدار كردبوو، به‌ڵام بۆشمان نه‌بوو قسه بكه‌ين و له حكومه‌تى بنكه فراوان ده‌بێت گوێ له هه‌موو لايه‌نه‌كان بگيرێت و وه‌زير و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى خۆيان هه‌بێت و نه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت له رێى خوا ده‌سه‌ڵات بده‌نه جێگره‌كانيان و پێم وانييه ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت و وه‌زيره‌كانى گۆڕان و يه‌كێتى هيچ ده‌سه‌ڵاتێكيان نه‌بووه له‌و حكومه‌ته... پێم وايه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌يه ئاشت بينه‌وه، ئه‌وا جارێكى ديكه هه‌م تێكده‌چێته‌وه و ده‌بێت پارتى ديموكراتى كوردستان كه وه‌زيرێكى دانا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى بداتێ، نه‌ك براى گه‌وره بێت و بۆشى نه‌بێت قسه بكات".
سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت مه‌حمود سه‌نگاوى گوتى: "له هه‌رێمى كوردستان پرسى تايبه‌ت به هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى به شێوه‌يه‌ك كه بڕواى پێ بهێنين ديار نييه و نازانم چۆنه و تا ئێستا ئه‌م حزبه سياسييانه رێگه ناده‌ن بزانرێت چه‌ند نه‌وت ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌يبينين له كۆمه‌ڵێك جێگه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ى نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه نه‌وت له‌ملا و ئه‌ولاوه ده‌ڕوات و ره‌نگه لايه‌نه سياسييه‌كانيش نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ى ياسا بفرۆشن و بۆيه خه‌ڵكى كوردستان بڕواى به‌وه نييه چه‌ند نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه و داهاته‌كه‌ى چه‌نده و ئه‌وه‌ى ئيعلان ده‌كرێت كه‌س بڕواى پێ نييه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان خۆشحاڵى خۆيى سه‌باره‌ت به يه‌كده‌نگى و يه‌كپارچه‌يى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى دژ به داعش ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه پارێزه‌رى كوردستانه و يه‌كده‌نگه.