ڤیدیۆ: پێشوازی لاڤرۆڤ و گریانی به كوڵی هاوسه‌ری باڵیۆزه كوژراوه‌كه‌ی رووسیا ببینه
ته‌رمی ئاندری كارلۆڤ گه‌یشته‌وه وڵاته‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
ته‌رمی باڵیۆزه كوژراوه‌كه‌ی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ده‌گاته‌وه مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌خانه له چاوه‌ڕوانی ته‌رمه‌كه‌دا وه‌ستاوه و رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی بۆ پێشوازی ته‌رمه‌كه‌ی سازكرا.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به رووخساری غه‌مگینه‌وه ده‌چێته ناو فڕۆكه‌كه و هاوسه‌ر و كه‌سوكاری ئاندرێ كارلۆڤ دێنێته خواره‌وه و خۆی پێشوازییان لێده‌كات.
هاوسه‌ره‌كه‌ی كارلۆڤ كه له كاتی رووداووی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا له هۆڵی پێشانگاكهدابوو، هێشتا فرمێسك له چاوانی نه‌بڕاوه و دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی به خاكی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ر ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی به كوڵ ده‌گری.
شه‌وی 19/12/2016" ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بوو و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردوو و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساند.
هێزه ئهمنييهكانیش گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان دا‌و و توانيويان بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بوو و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌ی ده‌كرد بكوژن.
ڤیدیۆی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئاندرێ كارلۆڤ باڵیۆزه كوژراوه‌كه‌ی رووسیا له ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ مۆسكۆ / روسیا الیوم