به ڤیدیۆ له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه.. ئاسایشی كۆیه په‌لاماری كامێرامانێكی كوردستان 24 ده‌دات
ئاسایش هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كامێرا له تیمی كوردستان 24 ده‌كات
K24 – كۆیه:
له‌كاتی رووماڵكردنی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی كۆیه، هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و شاره، په‌لاماری كامێرامانێكی كوردستان 24 ده‌ده‌ن و ئازارێكی زۆری پێده‌گه‌یه‌نن.
وێڕای سووكایه‌تیكردن به په‌یامنێر و كامێرامان و تیمی كوردستان 24، هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه، ده‌ستییان به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانیش داگرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كامێراكانیشیان له په‌یامنێر و كامێرامانه‌كان كردبوو.
كامێرامانه‌كه‌ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش ویستوویانه كامێراكه‌ی لێبسه‌نن به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه كامێراكه‌یان راده‌ست بكات، ئه‌وانیش په‌لامارییان داوه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی، به لووله‌ی تفه‌نگ لێیانداوه و ئازارییان به قاچی گه‌یاندووه.
ئه‌مشه‌و دوو ته‌قینه‌وه له نزیك باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویاندا و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 7 شه‌هید و 12 برینداری لێكه‌وته‌وه.