به‌ ڤيديۆ.. هێزه‌ ئه‌منييه‌كان رێگه‌ ناده‌ن كامێرامانى كوردستان 24 به‌ بريندارى بگه‌يه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌

له‌ كاتى رووماڵى رووداوى تيرۆريستى به‌رده‌م باره‌گاى حدك له‌ لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ بريندار كرابوو.

K24 – هه‌ولێر:

تيمى ميديايى كوردستان 24 له‌ كۆيه‌ له‌ لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ و توندوتيژى بوونه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ده‌يانويست رووماڵى رووداوه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى به‌رده‌م باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى حزبى ديموكراتى كوردستان بكه‌ن و وه‌ك له‌ گرته‌ ڤيديۆييه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌ ئه‌منييه‌كان رێگه‌ ناده‌ن كامێرامانى كوردستان 24 دواى ئه‌وه‌ى به‌ زه‌برى قۆنداغى تفه‌نگ بريندار كراوه‌ بگه‌يه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.