14 سەربازی توركیا له رۆژئاوای كوردستان كوژران
وه‌زیری به‌رگری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌چێته په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر
لە دوو ھێرشی جیاوازدا بۆ سەر سەربازانی توركیا لە نزیك ناحیه‌ی باب له رۆژئاوای كوردستان 14 سه‌رباز كوژراون و 33 دیكه‌شی برینداربوون.
هێرشی سوپای توركیا له ژێر ناوی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 رۆژه به‌رده‌وامه و به هاوكاری گرووپه چه‌كداره‌كانی سونه و توركمانی سوپای سوریای ئازاد نزیكی ناحیه‌ی باب بووه‌ته‌وه.
له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ری باب، داعش هێرشی كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی سوپای توركیا.
له ئه‌نجامی سێ هێرشی خۆكوژی داعش، 10 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و 18 دیكه‌شی بریندار بوون كه ره‌وشی ته‌ندروستی شه‌شیان مه‌ترسیداره.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش پاش هێرشێكی دیكه هات كه له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا چوار سه‌ربازی توركیا كوژران.
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوان حه‌له‌ب و باب راگه‌یاند كه ئامانجیان كۆنتڕۆڵكردنی ناحیه‌ی بابه و باس له هێرشی فڕۆكه‌كانی بۆ سه‌ر 67 ئامانجی داعش له باب ده‌كات و كوژرانی 138 چه‌كداری داعش راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوژرانی 10 سه‌ربازی خۆی و برینداربوونی 18 دیكه له سێ هێرشی جیاواز به ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی خۆكوژ راده‌گه‌یه‌نێت
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری به‌رگری توركیا فكری ئیشك رایگه‌یاند په‌رله‌مانتاران له پێشهاته‌كانی باب ئاگادار ده‌كاته‌وه و بڕیاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بچێته په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و زانیاری له‌باره‌ی شه‌ری باب بداته په‌رله‌مانتاران.
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی باب، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "شاری باب به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازاد ئابڵۆقه دراوه" و هێوای خواست به‌م زووانه بكه‌وێته به‌ر ده‌ستیان.