مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

ھەوڵدەدرێت پێش سەری ساڵ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بكرێت

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردوەتەوە و بەپێی خشتەكە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێت.

لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: "رۆژی پێنج شەممە بەرواری 22/12/2016 مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت، ھەروەھا رۆژی شەممە بەرواری 24/12/2016، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت".

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا و یەكەكانی سەر بەو وەزارەتەی راگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەكان بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی پێش سەری ساڵی نوێ مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكەن.