سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ به‌بڕی 110 ملیۆن دیناری عێراقی سزا درا
ته‌نها بڕی 250 دیناری عێراقی لێده‌سه‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی, له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه به‌بڕی 110 ملیۆن دیناری عێراقی سزا درا، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنه‌ی كه ناوبراو له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌رامبه‌ر به مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردبووی.
پارێزه‌ر‌ی مه‌سرور بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت, وێڕای دۆڕاندنی کەیسەکە لەلایەن سۆران عومەرەوە, ئه‌وان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌و پەرلەمانتارە وه‌رناگرن، به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی راستی و ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی سۆران عومه‌ر، ته‌نها بڕی 250 دیناری عێراقی لێ وه‌رده‌گرن.