ئه‌مریكا راپۆرتێك له باره‌ی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه
یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك پێویست نین
K24 – هه‌ولێر
پشكێنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راپۆرتێك له‌باره‌ی مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ك كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا داوای یارمه‌تی زیاتری سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات كه پێی وایه یارمه‌تییه‌كانی كه‌م بوون و پێویسته له شه‌ڕی دژی تیرۆر زیاتر یارمه‌تی پێشمه‌رگه بدرێت.
راپۆرته‌كه‌ی پشكێنه‌ری گشتی پێنتاگۆن له ئه‌نجامی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی هێزه‌كانی پیشمه‌گه له شه‌ڕی دژی داعش ئاماده‌كراوه.
پێشی وایه ئه‌مریكا وه‌ك پێویست رۆڵی خۆی نه‌بینوه له یارمه‌تیدانی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه و پڕچه‌ك كردنیان و به‌شێكی زۆری ئه‌و 1.6 ملیار دۆلاره‌ی بۆ پێكهاتنی دوو فه‌وجی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردووه، نه‌گه‌یشتووه.
ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ی پێنتاگۆن له‌باره‌ی پیشمه‌رگه له‌م راپۆرته‌دا ببینه.