هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید
ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زێدان بۆ یاری داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی دوورخستۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ له یاریی داهاتووی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر سێڤییا یاری ناكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت پشوو به ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بدات، به‌و پێیه‌ی به‌هۆی گه‌شتی ژاپۆن و به‌شداریكردنیان له جامی جیهانی یانه‌كان یاریزانه‌كان تووشی شه‌كه‌تبوون و ماندووبوون بوونه.
له قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، له 4ـی مانگی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 11:15 خولهك به كاتی باشووری كوردستان ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات. یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس له یاریگه‌ی رامۆن سانچێز پیزخوان له 11ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه ده‌چێت.