یاریزانێك ریال مه‌درید، بایرن میونشن و چێڵسی له پێناوی بارسێلۆنا ره‌ت ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌رگریكارێكی پورتوگالی له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره گرێبه‌ستی بۆ هاتووه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له پێناو چوونی بۆ بارسێلۆنا ڕه‌ت كردۆته‌وه.
له رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌می 2016، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له هاوینی داهاتوو جواو كانسلۆی به‌رگریكاری پورتوگالی یانه‌ی ڤالێنسیا بۆ كامپ نوو ده‌گوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی ریال مه‌درید، چێڵسی و بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی كانسلۆی 22 ساڵ له‌سه‌ر هێڵن، به‌ڵام ئه‌و به‌رگریكاری لای راستی ڤالێنسیا له پێناو یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه وڵامی نه‌خێری به سه‌رجه‌میان داوه‌ته‌وه.
جواو كانسلۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له هاوینی 2015 له یانه‌ی بێنفیكاوه بۆ ریزه‌كانی ڤالێنسیا گواستراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی و گرێبه‌سته گرانبه‌هایه‌كان ئه‌م یاریزانه بڕیاری رۆیشتنی داوه.