به ڤیدیۆ: چێشتخانه‌یه‌كی بێ وێنه له گۆگجه‌لی ببینه
ئیمه له موسڵ له‌و ناو مه‌رگ داین، له پارچه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ ناترسین
K24 – هه‌ولێر
گۆگجه‌لی ده‌روازه‌ی چوونه‌وه ناوه‌وه‌ی شاری موسڵه له به‌ری چه‌پ و زۆرێك له بیناكانی به‌هۆی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رووخاون كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه هێڵی به‌رگری داعش بوو.
رووخانی بیناكانی نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی له ژیان و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژیوی ژیان نا‌ئومێد ببن.
گه‌نجێكی بێكار، بینایه‌كی نیوه رووخا‌و له گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی ده‌كاته چێشتخانه‌یه‌ك، هه‌رچه‌نده مه‌ترسی رووخانی به ته‌واوه‌تی هه‌یه، چونكه ته‌نیا پایه‌كی ماوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی رووخاون.
ئه‌حمه‌د خاوه‌نی ئه‌و چێشتخانه‌یه به په‌یامنێری كوردستان24 ده‌ڵێت: "به‌هۆی بێكارییه‌وه ده‌ستم به‌م كاره كرد".
هه‌ر له‌باره‌ی مه‌ترسی رووخانی ته‌واوی بیناكه گوتی: "ئیمه له موسڵ له‌و ناو مه‌رگ داین، له پارچه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ ناترسین".
به‌هۆی شه‌ڕی موسڵ كه له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكردووه، زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له موسڵ و ده‌وروبه‌ری ئاواره بوونه و زۆربه‌شیان له‌و كه‌مپانه نیشته‌جێكراون كه له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆیان دروستكراون.
گه‌ڕه‌كه‌كانی لێواری به‌ری چه‌پی موسڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا هێڵی به‌رگری داعش بوون، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و یه‌كێكیان ئه‌و بینایه‌یه به نیوه‌چڵی رووخاوه و گه‌نجێك به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌و بینایه كه ئه‌ویشی مه‌ترسی رووخانی هه‌یه، كردووه‌ته چێشتخانه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی.










