باوكى سه‌روين بۆ كوردستان 24 راستييه‌كان ئاشكرا ده‌كات

باوكى سه‌روين (ئه‌و كچه‌ى به‌ هۆى سووتانه‌وه‌ گيانى له‌ ده‌ستداوه‌)، تايبه‌ت به‌ كوردستان 24 رايگه‌ياند، من سه‌روينم به‌ كرێكارى گه‌وره‌ كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

باوكى سه‌روين (ئه‌و كچه‌ى به‌ هۆى سووتانه‌وه‌ گيانى له‌ ده‌ستداوه‌)، تايبه‌ت به‌ كوردستان 24 رايگه‌ياند، من سه‌روينم به‌ كرێكارى گه‌وره‌ كردووه‌ و نه‌مكوشتووه‌ و نه‌مسووتاندووه‌ و ھیچ دایك و باوكێك دەستیان ناچێتە كوشتنی ڕۆڵەكانیان.

گوتیشی : دڵگرانین كە كێشە كۆمەڵایەتییەكە لە ناو ماڵی ئێمە روویداوە و داواش لە ھەموو لایەك دەكەم ھاوخەمی ئێمە بن و شتی ناڕاست بڵاونەكەنەوە. چونكە سەروین خۆشەویستی من بووه‌.