حدك بەڵگەكانی تەقینەوەكانی كۆیە ئاشكرا دەكات
حزبی دیموكراتی كوردستان لەبارەی بۆ نیشاندانی بەڵگەكان بانگێشتی لایەنە سیاسییەكانی ھەرچوار پارچەی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
حزبی دیموکراتی کوردستان نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرچوارپارچەی کوردستان بانگھێشت دەكات، بۆ ئەوەی بەڵگەکانی تەقینەوەكانی شەوی یەڵدا لە شاری كۆیە بخاتە بەردەم لایەنەكان.
ئیبراھیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 گوت: "ئەمڕۆ حدك نوێنەری سەرجەم حزبە سیاسییەکانی کوردستانی بانگھێشت کردووە، بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانەیان نیشان بدات، کە دەریدەخات تەقینەوەکەی شەوی یەڵدای بەردەم بارەگاکەی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدابووە".
زێوەیی گوتیشی: "وەك حدك لە كۆبوونەوەكە داوای ھەماھەنگی و لێک نزیکبوونەوەی زیاتر لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین".
شەوی 20 كانووی یەكەم/2016، دووتەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە روویاندا، بەم ھۆیەوە 5 پێشمەرگەی ئەو حزبە و 2 کارمەندی ئاسایش شەھید بوون، و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.