"ئێره حه‌له‌به..ئێوه له كوێن"
رۆژنامه‌نووسه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د گاڵته به خه‌ڵكی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ" هێزی داگیركه‌ر چه‌نده به‌هێزیش بێت به‌ڵام رۆژێك دێت ماف ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی" به‌م گوزارشته (مه‌روه) ی قوتابی ته‌مه‌ن 20 ساڵان كۆمێنتی له‌سه‌ر وێنه‌ی (شادی حلوه) ی په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا نووسیووه، كه له نزیك ئه‌و دیواره گرتوویه‌تی كه پێش جێهێشتنی شاری حه‌له‌ب مه‌روه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ریان نوسیبوو" راجعين يا هوا".
ئه‌و نوسینه‌ش وه‌ك په‌یامێكی سیاسییه كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره پێش جێهێشتنی شاره‌كه ده‌ریانبڕیووه، هه‌ر چه‌نده له گۆرانییه‌كی فه‌یرووز ئه‌و ده‌سته‌واژانه بۆ ئه‌ڤینداری به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ئه‌مان په‌یامێكی سیاسی‌یان هه‌یه و له‌و رێگه‌یه‌وه ویستوویانه بڵێن"حه‌له‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووتری".
(مه‌روه و هاوسه‌ره‌كه‌ی) پێش چه‌ند رؤژێك له جێهێشتنی شاری حه‌له‌ب ئه‌و گوزارشته‌یان وه‌ك دوایین یادگاری له‌سه‌ر دیواری باڵه‌خانه وێرانه‌كانی شاره‌كه جێهێشت و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چۆڵكردنی شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌ی گه‌مارۆدراوی حه‌له‌ب له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه دوورخرانه‌وه.
دوای ئه‌وان ژماره‌یه‌ك په‌یامنێری سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و پاڵپشته‌كانیان چوونه‌وه ناو شاره‌كه و له ته‌نیشت ئه‌و بیره‌وه‌ری و ده‌سته‌واژانه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستیانكرد به گاڵته‌كردن به خه‌ڵكی كۆچپێكراوی شاره‌كه،له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیاندا ده‌ستیانكرد به گاڵته‌جاڕی و كۆمێنتدان له سه‌ر دوایین بیره‌وه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو و كۆچپێكراوی حه‌له‌ب.
.jpg)
شادی حلوه په‌یامنێری كه‌ناڵی فه‌رمی سووریا له نزیك ئه‌و دیواره‌ی مه‌روه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ریان نووسیبوو
ئه‌و په‌یامنێرانه به‌شێوه‌ی لێدوانی سه‌ربازی قسه ده‌كه‌ن، په‌یامنێری كه‌ناڵی فه‌رمی سووریا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی نوسیووه"ئێره حه‌له‌به" ئه‌م كۆمێنته‌شی له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی خۆی نوسیووه كه له ته‌نیشت ئه‌و دیواره گرتوویه‌تی كه مه‌روه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ریان نوسیوو و بووه هۆی بایه‌خپێدانی میدیاكانی جیهان.
به‌ڵام په‌یامنێری كه‌ناڵی(العالم) ی ئێرانی له سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گاڵته‌جاڕییه‌وه له نزیك ئه‌و دیواره‌وه به خه‌ڵكی كۆچپێكراوی شاره‌كه ده‌ڵێت"دواتان ده‌كه‌وین بۆ ئیدلب،ئه‌م خاكه هی ئێمه‌یه و ئێمه به ده‌ستمانهێناوه".
ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵه ئێرانییه‌كه ئه‌م قسانه‌ی له‌و شوێنه‌دا كردووه و دواتر به هاوڕێیه‌تی هاوكاره عێراقییه‌كه‌ی له كه‌ناڵی(الكوثر) ی عێراق ده‌چنه لای دیوارێكی دیكه كه ساڵح وه‌ك ده‌ربڕینێك بۆ هاووسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ری نوسیبوو" إلى من شاركتني الحصار بحبك" بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی گه‌مارۆدا هاوبه‌شم بووی،خۆشم ده‌وێی".
په‌یامنێره‌كه به پێكه‌نینه‌وه پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت"ئێستا ئێوه له كوێن؟" و ده‌رباره‌ی ده‌ركردنیان بۆ ئیدلب قه‌سه ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی پێشتر له ڤیدیۆیه‌كدا گوتبوو" دواین سه‌گ له حه‌له‌ب ده‌رچوو" وه‌ك كۆمێنتێك له‌سه‌ر كۆچپێكردنی زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب.
ئه‌و دیواره‌ی پێشتر (مه‌روه) له لێدوانێكدا بۆ (هافینگتۆن پۆست) قسه‌ی له باره‌وه كردوو گووتبووی"له حه‌له‌ب ده‌ڕۆیین به‌ڵام دڵمان لێره ده‌مێنێته‌وه" زۆر نزیكه له‌و دیواره‌ی دیكه‌ی (ساڵح) ی هاوسه‌ری به ووشه‌یه‌ك له‌سه‌ری نووسیبوو"خۆشم ده‌وێی".